هێرش سەردار:-ئێستا موچە بۆ موجامەلەو موعامەلەی سیاسی بەكاردێت

وەك ناڕەزایییەك لە دژی دواكەوتنی مووچە، ماوەی سێ ڕۆژە فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دەوامی فەڕمیانكردوە
لە دامودەزگاكانی حكومەت و ڕێكخراوی سكاڵاو چاودێریش دەلێت پرسی موچە بە سیاسی كراوە بۆ حزبێكی دیاری كراو.
لەوبارەوە هێرش سەردار ڕاویژكاری یاسایی لە ڕێكخراوی سكاڵا و چاودێری بە كوردیوی ڕاگەیاند "ئێمە لە ڕێكخراوی سكاڵا و چاودێری، پشتیوان و بەشداریی سەرجەم ناڕەزاییەتییەكان دەكەین، بۆ داواكردنی مافی فەرمانبەران لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ، بەداخەوە پرسی موچە كراوەتە كارتێكی سیاسی بۆ حزبێكی دیاری كراو و لە ناوحزبیشدا بۆ كەسێكی دیاری كراو ، كە ئەمە جێگەی قبوڵ نیە".
ئەو پارێزەرە وتیشی"ئەگەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زوویی بەدەم داواكاریی فەرمانبەرانەوە نەیەت، ئەوا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناڕەزایییەكان فراوانتر دەكەین و بۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزاییی سەرتاسەری و ئەمە زوڵمە لە هاوڵاتی دەكرێت و ناكرێت قبوڵ بكرێت"
هێرش سەردار ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : ئێستا موچە بۆ موجامەلەو موعامەلەی سیاسی بەكاردێت و لەسەر حسابی هاوڵاتی خزمەت بە حزب و كورسی دەكرێت.
ماوەی سێ ڕۆژە و بەهۆی دواكەوتنی موچەو لە ژێر دروشمی سەرۆكمان ناوێت موچەمان دەوێت ، فەرمانبەرانی بەشێك لەفەرمانگە حكومەیەكانی شاری سلێمانی بایكۆتی دەوامی فەڕمیان كردوەو بەو هۆیەوە كاروباری هاوڵاتیان پەكی كەوتوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک