لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر، گەنجێك خۆكوشتن

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند كە لە رووداوێكی نەخوازراودا لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر، گەنجێك گولـلـەیەكی لە خۆی دا و دواتر گیانی لەدەست دا.
كاروان خۆشناو بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند كە "لە رێكەوتی ٢٠١٥/٨/٢٤، كاتژمێر (١٠) شەو، پۆلیس ئاگاداركرانەوە بە بوونی رووداوێكی
خۆكوشتن لە گەڕەكی خانزاد".
كاروان عەبدولكەریم نووسیویەتی: "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەركەوت كە گەنجێك بەناوی (م ز ح)، تەمەن (١٨) ساڵ، لە ماڵەكەی خۆیان بە دەمانچە گولـلـەیەكی لە سینگی خۆی داوە و بەسەختی زامدار بووە".
ئاماژەی بەوەشداوە كە "بەزووترین كات گەنجەكە گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە، دوای مانەوەی (٤) كاتژمێر لە ھۆڵی نەشتەرگەری، گیانی لەدەست دا".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک