پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دەوام له‌ بەشی زۆری فەرمانگە و دام و دەزگاكانی حكومەت فەرمانبەرەكانیان ئه‌نجام درا:؟!

وەك ناڕەزایییەك لە دژی دواكەوتنی مووچەكانیان، ماوەی سێ ڕۆژە فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دەوامی فەڕمیانكردوەو ئەمرۆ زۆربەی دامودەزگانی حكومەت لە سلێمانی نەچونە سەر فەرمانگەكانیان.
ئەمڕۆ سێ شەمممە هەرەیەكەلە لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و كتێبخانەی گشتی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی چاودێری دارایی و شارەوانی ڕانیە و بەشی زۆری فەرمانگە و دام و دەزگاكانی حكومەت فەرمانبەرەكانیان مانیانگرت.
فەرمانبەرێك لە چاودێری دارایی تایبەت بە كوردیوی ڕاگەیاند" ئێمەوەك بەرێوەبەرایەتیەكەمان بڕیانداوە تا یەكشەممەی داهاتوو بایكۆتی دەوامی فەرمی بكەین بەهۆی دواكەوتنی موچەكەمانەوە ئەگەر تا ئەو بەروارەش موچە نەدریت ئەوا بایكۆتكردنەكەشمان بەردوام دەبین"
جێگەی ئاماژەیە مانگرتنی ئەو فەرمانبەرانە بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوەیە كە چەند مانگێكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە كاتی خۆی دوادەكەوێـت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک