ئەنبار شەڕو پێكدادانێكی سەخت لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش درێژەی هەیە.

لەسنووری پارێزگای ئەنبار شەڕو پێكدادانێكی سەخت لەنێوان

 هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی لەدژی گروپە چەكدارەكانی

 داعش درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس،

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاندوە،

 گروپە چەكدارەكانی داعش لە پارێزگای ئەنبار نزیكەی

 (50) سەربازیانكوشتووە.

بەپێی سەرچاوەكەی هەواڵ داعش بەچەندین ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراو

 هێرشەكەی بۆسەر هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی ئەنجامداوەو

 حگە لەكوژرانی دەیان سەرباز، نزیكەی (50) سەربازی

تر برینداربوونە، لەبەرامبەریشدا (7) چەكداری داعش كوژراون.

لەلایەن خۆشیەوە ئاژانسی ئەعماق كە پێگەیەكی هەواڵی داعشە رایگەیاندووە، 

توانیویانە فڕۆكەیەكی سەربازی سوپای عێراق لەسنووری شاری

 سامەرا بخەنە خوارە.

جێگەی باسكردنە دوێنێ وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند،

 كاتژمێری سفریان دیاریكردووە بۆ پەلاماردانی پارێزگای ئەنبار.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک