بەكار ھێنەرانی تویتەر لەمەدا دەتوانن بێ سنوور پیت لە نووسینی نامە
راستەوخۆكانیاندا بەكاربھێنن. تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایدەگەیێنێ كە سنورداركردنی بەكارھێنانی 140 پیتیی نووسین ھەڵدەگیرێت و بەكارھێنەرانیش لەمەدا دەتوانن بێ سنوور پیت لە نووسینی نامە راستەوخۆكانیاندا بەكاربھێنن. بەپێی ئەو روونكردنەوەیەی لە تویتەرەوە بڵاوكراوەتەوە، بەكارهێنەران دەتوانن نامەی راستەوخۆ بەو درێژییەی خۆیان دەیانەوێت بنووسن. ئەو تایبەتمەندییە نوێیە لەمڕۆوە لە هەریەك لە ئەپڵیكەیشنەكانی تویتەر لە ئاندرۆید، ئای ئۆ ئێس و ماكۆس، و لە ماڵپەڕەكانی twitter.com و TweetDeck بەفەرمی جێبەجێدەكرێت. ئەو بڕیارە نوێیە لە تویتەر ستانداردەكاندا جێبەجێ ناكرێت و لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "لەوانەیە بیر لەوە بكەنەوە كە ئەم گۆڕانكارییە نوێیە چ مانایەك دەگەیەنێت بۆ هەریەكێك لە ئێوە. بە تەنها وشەیەك هیچ شتێك ناگۆڕێت. تویتەكان هەروەك ئێستا بە سنوورداركردنی ١٤٠ پیت درێژەی دەبێت''
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک