زه يتونو سوده كانى
شله رۆنی زه‌یتون بێ زیانه بۆ له‌شی مرۆڤ بگره به پێچه‌وانه‌شه زۆر سوود به‌خشیشه بۆی،چونکه شله رۆنه‌که‌ی به هیچ جۆرێک کۆلیسترۆلی زیان به‌خشی تێدانییه ،به‌لکو کۆلیسترۆلی سوود به‌خشی تێیدایه که ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی کۆلیسترۆلی زیان به‌خش. خواردی زه‌یتون له‌ش به‌هێز وبه توانا ده‌کات.
به‌های پزیشکی
ده‌رکه‌وتووه ئه‌و شوێنانه‌ی شله رۆنی زه‌یتون به رێک و پێکی وبه به‌رده‌وامی له خواردنه‌کانیان به کار ده‌هێنن،به ده‌گمه‌ن تووشی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و پاله‌په‌ستۆی خوێن وره‌ق بوونی ده‌ماره‌کان شێرپه‌نچه ده‌بن به تایبه‌تی شێرپه‌نچه‌ی مه‌مک ، هه‌ر به توێژینه‌وه ده‌ر که‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی له خۆراکی رۆژانه‌یان پتر له جارێک شله رۆنی زه‌یتون به‌کار ده‌هێنن به رێژه‌ی 45% که‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌بن. وه هه‌روه‌ها به‌کار هێنانی چاره‌سه‌ره بۆ برینداری کۆئه‌ندامی هه‌رس ورێگره له دروست بۆنی به‌ردی گورچله.
پێکهاته‌به‌سووده‌کانی
یه‌کێک له پێکهاته به سوودو گرنگه‌کانی به‌ری زه‌یتۆن ترشی ((به‌نزه‌ویک)) و مادده‌ی ئۆلیکه.وه هه‌روه‌ها شه‌کری Mannite که له گه‌ڵاو به‌ره‌که‌ی دا هه‌یه ..شله رۆنی زه‌یتون کریستالی Triolein Tripalmitin ی تێدایه .به رێژه‌یه‌کی که‌میش ئه‌سیدی Free oleic acid تێدایه.
هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌کانیB1.B2. A. E)))).. له گه‌ڵاکانی دا پێکهاته‌ی (( Oleuropein acid )) هه‌یه که بکۆژی سرووشتی زۆر له به‌کتریا وڤایرۆس و که‌روه‌کانه.
سووده گشتیه‌کانی زه‌یتون:
جگه له‌م سودانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کردن ئه‌م سوودانی خواره‌وه‌شی هه‌یه:-
1-گه‌لای زه‌یتون پاک که‌ره‌وه‌یه ((المعقم)).
2-کولێندراوی گه‌لا که‌ی سارد که‌ره‌وه‌ی ((تا)) به هێزه‌کانه((خافض الحراره)).
3-گه‌لای زه‌یتۆن چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه تازه دۆزراوه‌ی به ناوی (( ((CFS کۆرت کراوه‌ی (( Chronic Fatigue syndrome))
4-گه‌لای زه‌یتۆن هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ئایدز که‌م ده‌کاته‌وه،چۆنکه به‌رگری له‌ش زیاد ده‌کات وه له‌ش نه‌رم نۆل هه‌وکردنی که‌م ده‌کات.
5-گه‌لای زه‌یتون بۆ حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و هۆش به کار دێت.
6- گه‌لاکانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و ئایدز به سووده.
7-گه‌لاکانی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی سه‌رما بوون وهه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزا به سووده.
8-کولێندراوی گه‌لاکانی به کار دێت بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌کر له خوين.
9- شله رۆنی زه‌یتون سوودبه‌خشه بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ وکاریگه‌ری هه‌یه له دابه‌زاندنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن وکۆلیسترۆل.
10-شله رۆنی زه‌یتون ره‌وان که‌ری قه‌بزیه.
11-شله رۆنی زه‌یتۆن به سووده بۆ ((خورووشت،سووتان، سووتانی به‌ر خۆر،هه‌و کردن)) ی پێست.
12- شله رۆنی زه‌یتون له‌گه‌ل زۆر له ده‌رمانه‌کانی پزیشکی تێکه‌ل ده‌کرێت که بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی پێست به کاردێت،هه‌روه‌ها له گه‌ل ده‌رمانه‌کانی قژ.
13- شله‌ی رۆنی زه‌یتون به کار دێت بۆ شێلانی ماسولکه وجمگه ره‌ق بوو وئێشداره‌کان .
14- شله‌ی رۆنی زه‌یتون به کار دێت بۆ نه‌خۆشیه‌کانی سنگ و تاعون.
15- شله رۆنی زه‌یتۆن چاو به هێز ده‌کات .
16-شله رۆنی زه‌یتۆن کاریگه‌ری هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبون به جه‌لته‌ی دڵ وشێرپه‌نجه.
17- شله‌رۆنی زه‌یتۆن چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌کانی پوک وددان سپی ده‌کاته‌وه.
18- شله رۆنی زه‌یتۆن خواردن به تام وچێژ ده‌کات.
19-شله رۆنی زه‌یتۆن باشترین شله‌یه بۆ هه‌لگرتنی خۆراک وه‌ک گۆشتی ماسی و په‌نیر.
20- خواردنی زه‌یتون به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه سودبه‌خشه بۆ توانی سێکس.
تێبینینیەکی گرنگ:
زه‌یتونی سه‌وز به جۆره ره‌نگێک ره‌نگ ده‌کرێت تا ره‌نگی ره‌ش بێت پێی ده‌وترێت ((ره‌نگی زیترینی سه‌وز)) .ئه‌م ره‌نگه له‌و ره‌نگانه‌یا که زیان به ته‌ندرئستی مرۆڤ ده‌گه‌ێینێت..وه ده‌لێن ره‌نگه هۆکار بێت بۆ تووش بوون به شێرپه‌نجه.!
ئاماده‌كار: ایبراهیم صاڵح

کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک