کورت ترین پیاوی جیهان چاندرا باهادور دانگی هاووڵاتی وڵاتی نیپاڵی کۆچی دوایی کرد.
لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، تانێشوار گوراگای یاریدەدەری چاندرا باهادور رایگەیاند "بەهۆی نەخۆشی هەوكردنی ریخۆڵەوە شەش رۆژ لەمەوبەر چاندرا باهادوری تەمەن ٧٥ ساڵ لە ناوەندی پزیشكی جەمسریی لیندۆن بی جۆنسن كۆچی دوای كرد".
کورت ترین پیاوی جیهان بەمەبەستی كاركردن شەش مانگ لەمەوبەر رووی لە دوورگەی ساموای ئەمریكا كرد بوو و لەوێ درێژەی بە ژیانی دەدا.
چاندرا باهادور دانگی لە ساڵی ٢٠١٢دا بەهۆی كورتی باڵاكەی كە تەنیا ٥٤،٦ سانتیمەتر بوو وەككورت ترین پیاوی جیهان ناسرا و ناوی چووبووە نێو كتێبی گینس.
ناوبراو هەموو كاتێك رایدەگەیاند كە زۆر دڵخۆشە، تاكە ئاواتیشی گەڕانە بە وڵاتان و ناسینی كلتووری وڵاتانە".
چاندرا باهادور دانگی كە كێشی تەنیا ١٢ كیلۆگرام بوو لە رۆژی جیهانی كتێبی گینسدا لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا وێنەیەكی لەگەڵ درێژترین پیاوی جیهان سوڵتان كۆسەنی هاووڵاتی توركیا گرت كە درێژیەكەی ٢،٥١ سانتیمەترە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک