ئه‌مڕۆ حه‌وته‌مین كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی له‌نێوان پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه (پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌سولی رادیۆی راگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆ له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ لایه‌نێكیش پێشنیاری نوێی پێ نییه.
كۆبونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه كه چه‌ند مانگێكه ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه‌كان دروستكردووه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک