ئەمریكا: داعش خاوەنی ئامێری پێشكەوتووی دروستكردنی پاسپۆرتە

تیرۆریستانی داعش دەبنە مایەی هەرەشە لەسەر ئەمریكا ئەوەش لەریگەی بەكارهێنانی پاسپۆرتی ساختە بەشێوەیەك لەگەڵ پاسپۆرتی ئەسڵیدا جیاوازی ناكرێت.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی "ئەی بی سی" ئەمریكی سەرچاوەیەكی وەزارەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، تیرۆریستانی داعش خاوەنی جۆرە ئامێرێكی پێشكەوتوون بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ساختە بەشێوەیەك لەگەڵ پاسپۆرتی ئەسڵیدا جیاوازی ناكرێت.
كەناڵەكە باسی لەوەشكردووە كە بەپێی وتەی دەزگا ئەمینیەكانی ئەمریكا تیرۆریستانی داعش توانیویانە لەرێگەی ئەو پاسپۆرتە ساختانەوە بگەنە خاكی ئەمریكا و بەتایبەتیش پاسپۆرتی سوری ساختە چونكە ئێستا داعش لەهەردوو شاری رەقەو دێرزوری لەژێر دەستدای داعشدایەو دەستیان گرتووە بەسەر پاسپۆرتی ئەو شارانەدا.
باس لەوەش دەكات كە لەدوای هێرشە تیرۆریستیەكانی شاری پاریسەوە بەرپرسانی ئەمنی ئەو شارە دەستیان بەسەر پاسپۆرتی سوری ساختەدا گرت كە لە كەسانە بەجێمابوو كە كردەوەیەكەیان ئەنجامدابوو ، ئەمەش بەو مانایە دێت تیرۆریستانی داعش توانیویانە لەرێگەی ئەو پاسپۆرتانەوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.
كەناڵەكە بە پشت بەستن بەو راپۆرتە ئەمنیانەی ئەمریكا رایگەیاندووە ئەگەر رێگری لەو پاسپۆرتە ساختانە نەكرێت ئەوا  مەترسی داعش لە ئەمریكا لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک