گواستنەوەی نابەرپرسانەی چەك لە لایەن وڵاتانەوە لە نێویاندا بەریتانیا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، رووسیا، چین ، ئەڵمانیا و فەرەنسا بوونە مایەی تەییاركردنی ئەو گروپە چەكدارە بە جبەخانەیەكی زەبەلاح و كوشندە.
بەدرێژایی ساڵان چەكەكانی جەنگ بە ئازادیی بە لێشاو چوونەتە ناو عێراق. كۆنترۆڵێكی سلاك(لاواز) بەسەر گەنجینەكانی سوپای عێراقەوە و پەتای بەربڵاوی گەندەڵیی لە جەستەی حكومەتە یەك بەدوای یەكەكانی عێراقدا قوڕەكەیان خەستتر كردووە. كاتێك دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) كۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان كرد كە چەك و جبەخانەی سوپای عێراقیان تێدابوو، چەكە جێماوەكانی نێویان بووە هی ئەوان بۆ بردن. ئەم چەكانە كە لە كارخانەكانی چەكسازیی لانی كەم 25 وڵاتدا دروستكراون ئێستا لە دەستی داعشدان و بەكارهێنراون و دەهێنرێن بۆ تاوان و پێشێلكاریی سامناك و جەرگبڕ، كوشتن و بڕین ، لاقەكرن ، ئەشكەنجەدان و رفاندن و سەدان هەزار كەسیشی ناچاركردووە رابكەن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێبێلن كە لەوانەیە جارێكی تر بە چاوی سەر نەیبیننەوە

کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک