وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی/، موچه‌ی 103 هه‌زار که‌س ڕاده‌گرێت سه‌ردێر 2/19/2016 09:58:00 ص كوردستان وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، موچه‌ی 103 هه‌زار که‌س ڕاده‌گرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه 50 هه‌زار که‌سیش به گه‌نده‌ڵی موچه‌یان بۆ بڕابێته‌وه.موچه‌ی ئه‌و 103 هه‌زار که‌سه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕایده‌گرێت، به‌ناوی چاودێری خێزانه‌وه وه‌ریده‌گرن و 80هه‌زار که‌سیان له وه‌زاره‌تی دارایی و 23 هه‌زاریشیان له‌ڕێگه‌ی باره‌گاو شوێنه حزبیه‌کانه‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌کرێت، که بڕی موچه‌کانیان له 37 هه‌زاره‌وه بۆ 200 هه‌زاره.هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاویکردۆته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه 50هه‌زار که‌س، به گه‌نده‌ڵی موچه‌یان بۆ بڕابێته‌وه‌و له‌ناو لیستی موچه‌خۆران بهێنرێنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاکسازی حکومه‌تی هه‌رێم که ماوه‌یه ده‌ستیپێکردوه.گه‌نده‌ڵییه‌کان له ئاماری موچه خۆران جۆر به جۆره‌و وه‌ک پێشتر له گفتوگۆیه‌کیدا ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت،" خه‌ڵک هه‌یه موچه وه‌رده‌گرێت و له هه‌رێم ناژی".سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی هه‌رێم، ده‌شڵێت: بڕیاردرا پێداچونه‌وه به پله‌و سالانی خزمه‌تی موچه‌خۆراندا بکه‌ین. بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک