وەزیری كشتوكاڵ / روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بڵاو دەكاتەوە. سهردێر 2/19/2016 09:55:00 ص كوردستان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بڵاو دەكاتەوە.لەو روونكردنەوەیەدا عەبدولستار مەجید رایگەیاندووە لە سەردانەكەمدا بۆ بەغدا لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك كۆماری عێراقیش كۆبووینەوە سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم .وەزیری كشتوكاڵ دەشڵێت"سەرۆك كۆماری عێراق پێیوتم كە بەمزووانە كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت و لەو كۆبوونەوەیەدا قسە لەسەر پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمیش دەكرێت" . بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک