سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان زۆر بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەكانی دوێنێ و ئەمڕۆی توركیا دەكات

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان زۆر بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەكانی دوێنێ و ئەمڕۆی ئەنقەرەی پایتەخت و شاری ئامەدی توركیا دەكات و سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو هاوڵاتییە توركانە دەكات كە لەتەقینەوەكاندا كوژراون و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت .
هەروەها سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە، تیرۆر مەترسییەكی جدییە بۆ سەر سەقامگیری سیاسی و پێكەوەژیان و ئاسودەیی كۆمەڵایەتی ناوخۆی توركیا و هۆكارێكە بۆ قووڵتربوونەوەی گرفتەكان و پەرەسەندنی كێشەكان.
ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لەناوەڕاستی شاری ئەنقەرەی پایتەخت و ئەمڕۆش لە شاری ئامەد تەقینەوەیەكی دیكە روویداوەوە كە كوژران و برینداربوونی چەندین كەسی لێكەوتەوە.
لە پاش تەقینەوەكەی شاری ئەنقەرەی پایتەخت، ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا هەریەكە لە پەیەدە و پەكەكەی بە ئەنجامدەری تەقینەوەكە تۆمەتباركرد.
دواتر ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد وەڵامی ئەو تۆمەتانەی  حكومەتی توركیای دایەوەو رایگەیاند: توركیا بەمەبەستی ئەوەی هێرشەكانی خۆی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان زیادبكات، تۆمەت بۆ پەیەدە دەبەخشێتەوە.
ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد (پەیەدە) بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند: توركیا بەمەبەستی ئەوەی هێرشەكانی خۆی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان زیادبكات، تۆمەت بۆ پەیەدە دەبەخشێتەوە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک