وەزارەتی ئەوقافی داهات و خەرجییەكانی وەزارەتەكەی ئاشكرا دەكات>

بەڕێوبەری پەیوەندیە ئایینیەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك، داهات و خەرجییەكانی وەزارەتەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت داهاتی ساڵانەی وەزارەتەكەیان لە "3ملیار دینار" تێدەپەڕێت.
مەریوان نەقشبەندیراشیگەیاندووە، دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەهەرێم و كەمكردنەوەی پێشینەی مانگانەی وەزارەتی ئەوقاف بەڕێژەی 70%، ئێستا ئێستا نەسریەی مانگێكی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ئیدارەدانی دیوانی وەزارەت و 32 بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزاكان و دامەزراوەكانی سەر بەوەزارەت كە نزیكەی"15هەزار"موچەخۆریان هەیە و بۆ ئیدارەدانی زیاتر لە5300مزگەوت و نزیكەی 100كەنیسە و رێكخستنی كاروباری 8 ئاین و بیروباوەڕی ئاینی جیا كەمتر لە "62 ملیۆن دینارە"بەو پێیەش تیكڕای نەسریەی ساڵانەی ئەو وەزارەتە كەمترە لەیەك ملیار دینار.
بەڕێوبەری پەیوەندیە ئایینیەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكراشیكردووە كە ئەمە لەكاتێكدایە كەداهاتی ساڵێكی وەزارەتی ئەوقاف لەوەقف و موڵكەكانی ئەمساڵ لە"3ملیار دینار" تێدەپەڕێت.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک