ئەنجومەنی وەزیران:- بەڵێنیانداوە مانگی شوبات بەپێی سیستمێكی نوێ‌ موچەیان پێبدرێت.بە هێزەكانی سەر بە ناوخۆ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر گۆڕانكاریكردن لەخشتەی نوێی موچەی
هێزەكانی سەر بە ناوخۆ دەربڕیوەو بەڵێنیانداوە مانگی شوبات بەپێی سیستمێكی نوێ‌ موچەیان پێبدرێت.
قادر ڕەزگەیی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستان، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر پێشنیازەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەستكاریكردن و پێداچوونەوە بەخشتەی نوێی موچەی هێزەكانی ناوخۆ دا.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە،  ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنیداوە بەپێی ئەو پێشنیازەی لەوەزارەتی ناوخۆوە ئاراستەیان كراوە، موچەی مانگی شوباتی ٢٠١٦ دابەشبكات.
وتیشی، بەڵام تائێستا بە فەرمی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكەی دەرنەكردووە .
پێشنیازەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پێداچونەوە بە خشتەی موچە بەمشێوەیەیە ١٠% لەموچەی پۆلیسی پیادە تا پلەی پۆلیسی پیادەی چوار پاشەكەوت دەكرێت، هەروەها ١٥% لەموچەی ڕێپێدراوی هەشت تا ڕێپێدراوی یەك و ٢٠% لەملازمی دوو تاوەكو رائید، بەڕێژەی  ٣٠% لەمووچەی ڕائید تا عەمید، بەڕێژەی ٤٠% لەپلەی لیوا پاشەكەوت دەكرێت.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک