پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد بەهۆی روداوی ئاگركەوتەنەوەكەوە لەهوتیڵ كاپیتەل لەهەولێر 17 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بۆدەزگاكانی راگەیاندن ئاشكرای كرد، لە كاتژمێر چوار تیمەكانی بەرگری شارستانی ئاگاداركراونەتەوەو بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەنهۆمی ژێرزەمینی هۆتێلەكە ئەوەی زانراوە 17 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، لەبارەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەشەوە وتی لێكۆڵینەوەكان بۆ ئەم مەبەستە دەستی پێكردوە و لەم 17كەسەی گیانی لەدەستداوە 14یان هاووڵاتی دەرەوەی هەرێمن و سێ كەسیان هاوولاتی هەرێمی كوردستانن.بەگوێرەی لێدوانی بەشێك لەشاهێدحاڵەكانی رووداوەكەش رایانگەیاندوە كەوا بەشێكی زۆر لەبریندارانی ئەو رووداوە و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی دوكەڵەوە بووە و چونكە هیچ سوتاویەكیان پێوەدیار نەبوە، هۆكاری ئەوەشیان گەرانەوە بۆ ئەوەی كە شوێنەكە بواری راكردنیشیان نەبوە، ئێستاش بریندارەكان لەنەخۆشخانەن لەژێر چاودێری تەندروستی دان، بەڵام پێشبینی دەكرێ ژمارەی قوربانیان زیاتریش بێت لەوەگیان بەهۆی چری دوكەلەوەكەوە گیان لەدەست بدەن.
میللەت
ئهم بابهته 3055 جار خوێنراوهتهوه
ئهم بابهته 3055 جار خوێنراوهتهوه
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک