وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان و رێگری له هه‌نارده‌ی كاڵا و شتومه‌ك له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێت له بایكۆتی هاورده‌نه‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی مریشكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵیش ده‌ڵێت:" حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و كاره‌بكات".
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له سنوری پارێزگای دهۆك، حكومه‌تی عێراق به بڕیارێك هاورده‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی مریشكی له هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرد و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی خاووه‌ن كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر زیانیان پێگه‌یشت و ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک