سۆران عومه‌ر:-ئه‌و سێ زیندانییه‌ی له گرتوخانه‌ی رانیه هه‌ڵهاتوون تۆمه‌تبارن به کوشتنی هاوڵاتییه‌ک''. سه‌ردێر 2/28/2016 07:55:00 م كوردستان سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان نهێنییه‌ک له‌باره‌ی ئه‌و سێ برا زیندانیکراوه بلاوده‌کاته‌وه که له گرتوخانه‌ی رانیه هه‌ڵهاتن.دوێنێ شه‌و سێ برا له گرتوخانه‌ی رانیه هه‌ڵهاتن که به کوشتنی هاوڵاتییه‌ک تۆمه‌تبارن و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کیش له نێو گرتوخانه‌که، ئه‌و سێ برایه کاتێک هه‌ڵهاتوون که پۆلیسه‌کان خه‌وتوون.له‌و باره‌یه‌وه سۆران عومه‌ر سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت '' ئه‌و سێ زیندانییه‌ی له گرتوخانه‌ی رانیه هه‌ڵهاتوون هه‌رسێکیان بران و تۆمه‌تبارن به کوشتنی هاوڵاتییه‌ک''.هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت '' شه‌ش مانگ پێش ئێستا خانه‌واده‌ی کوڕه کوژراوه‌که په‌یوه‌ندی پێکردین و مه‌ترسی خۆیان له هه‌ڵهاتنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه پێراگه‌یاندین به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌کرێت''.ئاماژه به‌وه‌شده‌کات که هه‌ڵهاتنی ئه‌مشه‌وی ئه‌و سێ برا تۆمه‌تباره هیچ ئه‌سڵێکی نییه و ده‌ڵێت '' ئه‌گه‌ر پۆلیسه‌کان خه‌وتوون، بۆچی 6 درگای داخراو نه‌شکێنراوه'' بۆیه پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست بکرێت. بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک