پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ڕۆژ لە دۆزینەوەی تەرمی مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ، ئەمڕۆ دوو کەسیان دەستگیر کردووە، کە دانیان ناوە بە کوشتنیدا.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بەدیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دوو کەس لەسەر دۆسییەی کوشتنی (یوسف فاروق)ی تەمەن ١٤ ساڵ دەستگیراون و دانیان ناوە بە کوشتنی مێردمنداڵەکەدا.
ڕاشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەبەندکردنیان بەپێ مادە ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.
ڕۆژی ٢١ ی حوزەیران دوای ڕۆژێک لە دیار نەمانی تەرمی مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی (یوسف فاروق) لە یەکێک لە خانووە تەواو نەکراوەکانى گەڕەکى گوڵان سیتى لە ناحییەی بەحرکە دۆزرایەوە.

کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک