رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگاری سەرەكی نێوان كۆیە - هەولێر حەوت هاوڵاتـی گیانیان لەدەستدا كە سەر بە یەك خێزانن. سهردێر 6/23/2016 11:02:00 م كوردستان بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگاری سەرەكی نێوان كۆیە - هەولێر حەوت هاوڵاتـی یەك خێزان گیانیان لەدەستداوە.پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگاری سەرەكی نێوان كۆیە - هەولێر حەوت هاوڵاتـی گیانیان لەدەستدا كە سەر بە یەك خێزانن.پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە، رووداوەكە لە هەورازەنەفتە لەنێوان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تویۆتا كرۆلا و بارهەڵگرێك روویداوە.بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میللەت كەوتووە، هۆكاری ئەم رووداوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تەنەرێكی نەوت لە سەرڕێگاكە نەوتی لێچووە و بارهەڵگرێكیش لە دوای تەنكەرەكەوەبووە و دوای ئەوەی ویستوویەتی خۆی لە نەوتە ڕژاوەكە لابدات، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا پێكیانداداوەو بەمەش ئەم رووداوەی بەدوا خۆیدا هێناوەو سەرجەم سەرنشینەكانی ئوتومبیلەكە گیانیان لەدەستداوە. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک