بەوێنە ... ئۆباما لە مزگەوتی مسوڵمانەكانەوە وەڵامی كۆماریەكان دەداتەوە, سهردێر 2/04/2016 07:33:00 م جیهانی بۆ یەكەم جارە لەوەتەی بۆتە سەرۆكی ئەمریكا، ئێوارەی دوێنێ ئۆباما سەردانی یەكێك لەمزگەوتەكانی ووڵاتەكەی كردو تێیدا ووتارێكی پێشكەش كرد.باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا سەردانی مزگەوتی شاری (بالتیمۆر) ی كرد لە وویلایەتی (ماریلاند) و تێیدا ووتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند، هەر كەسێك پەلاماری موسڵمانەكان بدات، ئەوا پەلاماری سەرجەم ئاینەكانی داوە .ئۆباما لەووتارەكەیدا رەخنەی لە هەڵسوكەوتی كۆمارییەكان گرت سەبارەت بەپرسی مامەڵەكردنیان لەگەڵ موسڵمانەكان.هەروەها لەبەردەم هەزاران هاوڵاتی موسڵمانی ئەمریكا (باراك ئۆباما) ووتارەكەی پێشكەش كرد، ئەوەش لەدەمێكدایە كە ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی ئیسلامی – ئەمریكی رایگەیاندووە، بەپێی ئەو ئامارو داتایانەی لەبەردەستیاندایە لەدوای ڕووداوەكانی (11 ی سێپتەمبەر) زۆرترین هێرش كراوەتە سەر موسڵمانەكان. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک