عەلی حەمە ساڵح وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی "لەم دیفاع و سپۆنسەرە تێناگەم!!! سهردێر 2/04/2016 07:36:00 م كوردستان لەسەر ئەو قسانەی بڵاوكرانەوە كە گوایە باڵیۆزێكی ئەمریكی وتبووی سەرمایەی شەش كۆمپانیای پارتی و یەكێتی 80 ملیار دۆلارەو دواتر رەتكرایەوە ئەوەی وتببێت، پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان دەڵێت: دەزانین شەش كۆمپانیا نیەو ١٢ گروپی كۆمپانیای گەورەیەو سەرمایەی هەندێك لەم كۆمپانیایانە گەشتووەتە ١٣ ملیار دۆلار .پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی "لەم دیفاع و سپۆنسەرە تێناگەم!!!" ، ئێمە لە هەموو ئەمركییەكان باشتر دەزانین كام كۆمپانیا هی كام بەرپرسی پارتی و یەكێتییە!! ، چۆن دەژین لە كوێ دەژین و چیان هەیە؟؟ .پەرلەمانتارەكە دەشڵێت: دەزانین نەك شەش، ١٢ گروپی كۆمپانیای گەورەی نەوت و بازرگانی و وەبەرهێنان و گەیاندن و بانك و كارگەی ئاسن و چیمەنتۆو كۆمپانیای ئەمنی هی ئەوانن، تەنانەت ویستگەی بەرهەمهێنانی كارەباشیان دانا، جگە لە مۆڵی گەورەو پرۆژەی نیشتەجێبوون و هۆتێلی گەورە .ئەوەشی خستۆتەروو: سەرمایەی هەندێك لەم كۆمپانیایانە گەشتووەتە ١٣ ملیار دۆلار!!!دەشڵێت: هەر لە رۆژی یەكەمەوە بایەخم بەم قسە نەدا بەناوی كریستۆڤەر هێڵەوە بڵاوكرایەوە، چونكە خۆم لەو باشتر ئاشنای كۆمپانیاكانی بەرپرسانی پارتی و یەكێتی پرۆژەكانیانم.من دڵنیام ڕۆژنامەنووسی وریا دەزانێت سەرمایەی كۆمپانیاكانی حیزب زۆر لە ٨٠ ملیار دۆلار زیاترە. زۆر ئاسانیش دەتوانن موچەی چەند ساڵێك دابین بكەن، ئەم دیفاعە و سپۆنسەركردنی ئەم هەواڵە لە نێو سەدان هەواڵدا من بە كارێكی هەڵەی ئەم كەناڵە باشەی دەزانم ، هیوادارم كەناڵی پڕ بینەر بەدواداچونی ورد بكات . بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک