سهردێر 2/04/2016 07:38:00 م كوردستان مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەرێمەكەمان بەدۆخێكی سەخت و قەیرانێكی سیاسی و دارایی قوڵدا تێدەپەڕێت , بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كەڵەكەبونی كێشە ئیداری و دارایی و گەندەڵكاریەكانەوە , كە سەرەنجام حكومەت بۆ خۆ قوتاركردن بۆ شوێنكارەكانی ئەم قەیرانە داراییە سیاسەتی تەقەشوفی دارایی پەیڕەو كردووە و قورسایی چارەسەری وەزعەكەی خستۆتە ئەستۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مەدەنی .لە راگەیەندراوێكدا مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی ئەوەی خستۆتەروو: ئەم هەنگاوە كێشەكە قوڵتر دەكاتەوە , بۆیە ئێمە نیگەرانین و ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر ئەم جۆرە ڕێوشوێن و ڕێكارە نابەرامبەرانە دەردەبڕین , وێڕای ناڕازیبونمان بۆ ئەم جۆرە ڕێكار و ئیجرائاتە , داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین پیاچونەوە بكات بە بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی بەجۆرێك فشار و پەستانی سەرشانی مووچەخۆران كەم بكاتەوە .دەقی راگەیەندراوەكە:هاوڵاتیانی خۆشەویست..مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی سەربەرز و كۆڵنەدەر ..بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەرێمەكەمان بەدۆخێكی سەخت و قەیرانێكی سیاسی و دارایی قوڵدا تێدەپەڕێت , بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كەڵەكەبونی كێشە ئیداری و دارایی و گەندەڵكاریەكانەوە , كە سەرەنجام حكومەت بۆ خۆ قوتاركردن بۆ شوێنكارەكانی ئەم قەیرانە داراییە سیاسەتی تەقەشوفی دارایی پەیڕەو كردووە و قورسایی چارەسەری وەزعەكەی خستۆتە ئەستۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مەدەنی , ئەمەش كێشەكە قوڵتر دەكاتەوە , بۆیە ئێمە نیگەرانین و ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر ئەم جۆرە ڕێوشوێن و ڕێكارە نابەرامبەرانە دەردەبڕین , وێڕای ناڕازیبونمان بۆ ئەم جۆرە ڕێكار و ئیجرائاتە , داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین پیاچونەوە بكات بە بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی بەجۆرێك فشار و پەستانی سەرشانی مووچەخۆران كەم بكاتەوە ..مەكتەبی سیاسییەكگرتووی ئیسلامی كوردستان4-2-2016 بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک