فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا كوژراوە ، سهردێر 2/04/2016 07:39:00 م رۆژههلاتی ناوهراست ئاژانسێكی ئێرانی بڵاوی دەكاتەوە كە رۆژی رابردوو فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا كوژراوە ، ئەوەش چەندین جارە فەرماندەكانی ئێران لە سوریاو لەكاتی بەرگریكردن لە رژێمەكەی ئەسەد دەكوژرێن .ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاوی كردۆتەوە فەرماندەری لیوای یەكەمی ئیمام رەزا (موحسین قاجاریان) كە لەشاری ئەیشابوور كارەكانی بەڕێوەبردووە ، رۆژی چوارشەممە 2016/2/3 لەگەڵ چەند پاسەوانێكی لە سوریا كوژراون .ئاژانسەكە نوسیویەتیشی ئەو فەرماندەیە ئەركی پارێزگاریكردن بووە لە مەزارە ئایینیەكان .ئەمەش لەكاتێكدایە تا ئێستاو لەكاتی دەستپێكردنی شەر لە سوریا لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو دەیان فەرماندەی باڵای پاسداران و سەدان سەربازیان لەلایەن سوپای ئازادەوە كوژراون . بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک