نرخی ئەمپێرێك كارەبا و خشتەی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی دوو دیاریكرا

شتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەهاووڵاتیان بۆ مانگی (شوبات)ی ساڵی 2016 راگەیەنراو بەپێی خشتەكەش موەلیدەكان بەتێكرایی لە مانگی (2) دا رۆژانە (5:30) كاتژمێر كارەبا دەدەن و بەتێكڕایی لە مانگەدا دەكاتە( 165) كاتژمێر و نرخی ئەمپێرێكیش (7500) دەكات بەڵام خاوەن موەلیدەكان وەك هاوكارییەك بۆ هاوڵاتیان تەنها 6000 دینار وەردەگرن.
لە كۆبۆبونەوەیەكدا كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەڕێوەچوو، هەریەك لەبەرێزان بەختیار عبدالرحمان، قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و بەرێوەبەری تەنكیكی لەبەرێوەبەرایەتی وەرشەی مەركەزی كە سەرپەرشتی كاری موەلیدە ئەهلییەكان دەكات ‌و نوێنەری لیژنەی ئاسایشی ئابووری قایمقامیەتی مەركەزی سلێمانی و نوێنەری سەندیكای موەلیدە ئەهلییەكان ئامادەیبوون، تیایدا خشتەی مانگی (شوبات )ی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دانرا، بەگوێرەی خشتەكە كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان لە مانگی شوباتدا رۆژانە (5:30) كاتژمێر كارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان و نرخی ئەمێرێك كارەباش (6000) دەبێت.لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە نابێت (4)ی نیوەڕۆ تا 12ی شەو هاووڵاتیان بێ‌ كارەبا بن و پێویستە لەسەر كارپێكەری موەلیدەكان لای موەلیدەكانیان ئامادەبن و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوان كارەبا بدەن بەهاووڵاتیان.شایەنی ئاماژەبۆكرنە لە كۆبونەكەدا لەسەر داوای بەرێز قائیمقام و بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ كەمكردنەوەی نرخەكان داوا لە خاوەن موەلیدەكان كرد بۆ كەمكردنەوەی نرخی كارەبای موەلیدە، ئەوانیش بڕیاریاندا هەر ئەمپێرێك (6000) دینار وەربگرن لە كاتێكدا نرخی ئەمپێرێك (7500) دەكات ، واتە هەر ئەمپێرێك لە 1500 دینار خۆش دەبن لە هاوڵاتیان.راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک