ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 3/2/2016، له‌شاری هه‌ولێر ژن‌و پیاوێك به كوژراوی له‌ناو ئۆتۆمبێل دۆزرانه‌وه، پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توتدوتیژی دژی ئافره‌تان ئاشكرایكرد، پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی به‌ده‌مانچه كوشتووه دواتر خۆشی كوشتوه.
ڕێباز زێوه‌ر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تانی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ڕوداوی كوشتنی ئافره‌ته‌كه به میدیاکانی ڕایگه‌یاند، كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵی (134) ئاگاداری نوسینگه‌ی قه‌ڵای سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تانی هه‌ولێر كرایه‌وه به‌هه‌بونی حاڵه‌تی كوشتنی پیاوو ئافره‌تێك له‌گه‌ڕه‌كی ڕوناكی شاری هه‌ولێر".
نه‌قیب ڕێباز، ده‌شڵێت، "به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پیاوه‌كه له‌ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه به ده‌مانچه فیشه‌كێكی له‌سه‌ری ژنه‌كه داوه‌و كوشتویه‌تی‌و دواتر فیشه‌كێكی له‌سه‌ری خۆشی داوه دوای بردنی بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شده‌کات، هه‌ردوو ته‌رمه‌كه له‌په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێرن‌و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام نازانرێت ئه‌م دوو كه‌سه چی یه‌كترن، به‌پێی به‌ڵگه‌كان و ناسنامه‌ی باری شارستانیان كه‌ركوكه و له(عه‌ینكاوه) داده‌نیشن‌و تا ئێستا خزم‌و كه‌سیان په‌یوه‌ندیان به بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵاوه نه‌كردوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وه‌مه له‌دۆسییه‌كه.

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک