هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان بایكۆتكردنی ده‌وام یان کرد؟! سه‌ردێر 2/08/2016 03:14:00 م كوردستان وته‌بێژی هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان ، ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی ده‌وام و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ریش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شكردوە.رائد عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان به ماڵپەڕی PUKmedia ی وتوە، هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان به‌هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی 104 و گرتن و گواستنه‌وه‌ش ده‌وامیان بایكۆتكردوه‌و داوای ده‌ستكارینه‌كردنی موچه‌كانیان ده‌كه‌ن .دەشڵێت: هه‌ر به‌و ئه‌و مه‌به‌سته‌و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی زیاتر ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی گه‌رمیان كه نزیكه‌ی 20 ئه‌فسه‌ر به‌پله‌كانی مولازم تاكو رائيد-ن نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوبه‌رايه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان كردوه . وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارو كارمه‌ندانه‌ی پۆلیس كه بایكۆتیان كردوه‌و ناڕه‌زای ده‌رده‌بڕن چه‌ند داواكاریه‌كیان هه‌یه ئه‌وانه‌ش پێكهاتوون، له‌پاشه‌كه‌وت نه‌كردنی موچه‌كانیان وه‌ك هێزه‌كانی ئاسایش كه ئه‌وان دوو هێزی برای یه‌كن و له‌شه‌ڕی داعشدا هاوشانی یه‌ك جه‌نگاون، دووه‌م، له‌ریزبه‌ندی موچه‌كانیشدا جیاوازی نه‌كرێت كه پۆلیس خراوه‌ته ریزبه‌ندیه‌كانی دواوه . بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک