نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی لە یاداشتێكدا، خشتەی نوێی مووچە رەتدەكەنەوە

نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی لە یاداشتێكدا، خشتەی نوێی مووچە  رەتدەكەنەوە و داوای گەڕاندنەوەی موچەكانی مانگی   9-10-11-12ی ساڵی رابردوو دەكەن  هاوكات تاكو رۆژی سێشەممە (9-2-2015)  مۆڵەت دەدەنە حكومەتی هەرێم، و رایدەگەیەنن كە ئەگەر وەڵامێكی ئەرێنیمان نەداتەوە، هەڵوێستی ترمان رادەگەیەنین. 


بۆ/ -حكومەتی هەرێمی كوردستان -پەرلەمانی كوردستان/ نوسینگەی سلێمانی -سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی
یاداشتی ناڕەزایی
بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی رووبەڕووی ژیان و گوزەرانی موچەخۆران بۆتەوەو حكومەتی هەرێمیش بەبڕیارەكانی لەبارەی پێدانی مووچەوە هێندەی تر بارگرانی بۆ زیادكردووین، ناڕەزایی خۆمان رادەگەیەنین و خشتەی نوێی مووچە رەتدەكەینەوە. لەوبارەیەوە چەند خاڵێك دەخەینە پێش چاوی رای گشتی: 
1-رەتكردنەوەی خشتەی نوێی مووچەو چاكسازیكردن بە سوودی مووچەخۆران. 2-گەڕاندنەوەی موچەكانی مانگی (9-10-11-12ی ساڵی رابردوو) كە بەناوی پاشەكەوتەوە لای حكومەت ماوەتەوەو هیچ گەرەنتییەك نابینین بۆ گەڕانەوەی لەلایەن حكومەتەوە. 3-وەك مۆڵەتێك تاكو رۆژی سێشەممە (9-2-2015) دەدەینە حكومەتی هەرێم، ئەگەر وەڵامێكی ئەرێنیمان نەداتەوە، هەڵوێستی ترمان رادەگەیەنین. 
نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی8-2-2016 

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک