پیاسەکردن بۆ سەلامەتی و تەمەندرێژی هاوکارییان دەکات.


توێژینەوەیەک کە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لەسەر سێ هەزار هاووڵاتیی ئوستورالی ئەنجام درا، نیشانی دا کەسانێک کە ڕۆژانە زیاتر پیاسە دەکەن و هەنگاو دەنێن، دەتوانن ئەو تایبەتمەندییانە زیاتر دەستەبەر بکەن کە بۆ سەلامەتی و تەمەندرێژی هاوکارییان دەکات.بە پێی ڕاپۆرتێکی گاردیان ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر ئەنجام دراوە کەسانێکی کەم‌جووڵە بوون کە لە پەنجاکانی تەمەنیاندا بوون.لەم توێژینەوەیدا دەزگایەکی هەنگاوژمێر دراوە بە کەسەکان تا ڕۆژانە هەنگاوەکانیان بپێون.لەم توێژینەوەدا دەرکەوت، لەناو کەسانێکی کەم‌جووڵەدا کە هەموو ڕۆژێکی حەفتە دەستیان کردووە بە پیاسەکردن و ژمارەی هەنگاوەکانیان لە یەک هەزارەوە گەیاندووەتە دە هەزار، ڕێژەی مردن لە %٤٦ کەمی کردووە. تەنانەت لەو کەسانەشدا کە پێنج ڕۆژ لە حەفتەدا پیاسەیان کردووە و هەموو ڕۆژێک هەزار هەنگاویان ناوە، ڕێژەی مردن لە %١٢ کەمی کردووە





میللەت
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک