چۆن زه‌یتی زه‌یتونی سروشتی له ساخته جیابکه‌ینه‌وه? سه‌ردێر 2/05/2016 11:12:00 ص ته‌ندروستی , Tandrusty زه‌یتی زه‌یتون به‌درێژایی مێژوو وه‌ک چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی به‌کارهاتووه و ژماره‌یه‌کی زۆر سودی ته‌ندروستی به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام به پێی توێژینه‌وه‌کان له بازاره‌کانی ئه‌مریکا %70 زه‌یتی ته‌یتون به‌ته‌واوی سروشتینین و له‌گه‌ڵ زه‌یتی گڵه‌به‌رۆژه و زه‌تی تر تێکه‌ڵکراون .زه‌یتی زه‌یتون رێگریده‌کات له‌توشبون به‌نه‌خۆشیه‌کانی دوڵ و خواردنی سودبه‌خش به‌له‌ش ده‌به‌خشێت و جومگه و ئێسک پته‌وده‌کات ، یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش ده‌دات ، چالاکیه‌کانی مێشک به‌هێزده‌کات ، ڤیتامینه‌کانی K و E تێدایه و سودێکی زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت .ئایا جیاوازی نێوان زه‌یتی زه‌یتونی ته‌واو سروشتی له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵه چییه ؟زه‌یتی زه‌یتونی سروشتی ژماره‌یه‌ک تایبه‌ت مه‌ندی هه‌یه له‌وانه‌ش تامێکی یه‌کجار خۆش و پله‌یه‌کی کوڵانی دیاریکراوی هه‌یه و هیچ پرۆتینێک و کاربۆهیدراتێکی تێدانیه ، به‌دڵنیایه‌وه ژماره‌ی سوده‌کانیشی زیادتره .ناتوانین بڵێین زه‌یتی زه‌یتونی تێکه‌ڵ به‌ته‌واوی بێسوده و زیانبه‌خشه به‌ڵام رێژه‌ی سوده‌کانی له زه‌یتی زه‌یتونی ته‌واوسروشتی که‌متره .چۆن بزانین زه‌یتی زه‌یتون ته‌واو سروشتیه یان تێکه‌ڵه‌یه :•زه‌یتی زه‌یتونه‌که ده‌که‌ینه ناو به‌فرگر یان ساردی ده‌که‌یه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ست بووه‌وه ئه‌وا سروشتیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک زه‌یتی گڵه‌به‌رۆژه و زه‌یته‌کانی تر خه‌ست نه‌بووه‌وه ئه‌وا تێکه‌ڵه‌یه و ته‌واسروشتی نیه .•یاخه‌د ده‌توانرێت له‌سه‌ر بوتڵی زه‌یته‌که زانیاریه‌کان بخوێنرێته‌وه و بزانرێت به‌م شێوه‌یه1.زه‌یتی ته‌یتونی سروشتی ده‌بێت %1 ترشی تێدابێت و ته‌نها زه‌یته‌که له زه‌یتونه‌که ده‌رهێنرابێت و به Extra Virgin Olive Oil ناوده‌برێت .2.Virgin Olive Oil ئه‌م جۆره‌ش به‌هه‌مانشێوه له ته‌واو سروشتیه‌وه نزیکه به‌ڵام له %3 ترشی تێدایه 3.Fino : ئه‌م جۆره Extra Virgin Olive Oil و Virgin Olive Oil تێکه‌ڵکراون .4.Pure : ئه‌م جۆره Extra Virgin Olive Oil پاڵێوراو له‌گه‌ڵ Virgin Olive Oil تێکه‌ڵکراوه .5.Light : خراپترین جۆره و ته‌نها ره‌نگه‌که‌ی زه‌یتی زه‌یتونه‌ی هه‌ڵگرتووه به‌هۆی پاڵاوتنه‌وه پێکهاته سودمه‌نده‌کانی لاده‌برێت . سه‌رچاوه : healthyfoodteamوه‌رگێران : میلله‌ت بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک