زانایانی یەكگرتوو دژی كەمكردنەوەی مووچەن و پێشنیاری نوێیان هەیە بۆ حكومەت. سهردێر 2/05/2016 06:57:00 م كوردستان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نارازیبوونی خۆی بەرابەر بە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران رادەگەیەنێت و مەكتەبی زانایانی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت كە نابێت تێپەراندنی قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی گیرفانی هەژارانی ئەم هەرێمە بێت .لە بەیاننامەیەكی مەكتەبی مەكتەبی زانایان و زانستە شەرعیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوە هاتووە: لەگەڵ دەست خۆشیمان لەهەموو هەوڵێكی چاكسازی , نارەزایی خۆمانیش دەردەبرین لەسەر بریاری كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەتایبەت بەو رێژە زۆرەی كەدیاری كراوە , چونكە كەمكردنەوەكە خۆی لەخۆیدا نادروست و نارێكە و لەوەش نارێكتر ئەو كەمكردنەوە زۆرەیە كە بارگرانیەكی زۆری خستووەتە سەر بژێوی دانیشتیوانی ئەم هەرێمە , وەدەسەڵاتداران بەم بریارە دەسەڵات و بەرپرسیاریەتیان دەخەنە ژێر پرسیارەوە بۆیە ئێمە لەمەكتەبی زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆچارەسەركردنی ئەم قەیرانە چەند پێشنیارێك دەخەینە روو .دەقی بەیاننامەكە:بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبانبابەت نارەزاییبۆهەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان- سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانسەرەتا دەمانەوێت ئەوە بەبیری بەرپرسان و جەماوەری هەرێمی كوردستان بهێنینەوە كە میلەتەكەمان بەقۆناغی زۆر لەمەسەختتر تێپەریوە و هەرگیز چۆكی دانەداوە بەرامبەر ئەو بارودۆخەی رووبەرووی بۆتەوە , بۆیە بەپشتیوانی خوای مەزن ئەم قۆناغەش بەسەركەوتوویی تێدەپەرێنین , بەڵام نابێت ئەم تێپەراندنە لەسەر حیسابی گیرفانی هەژارانی ئەم هەرێمە بێت , لەگەڵ دەست خۆشیمان لەهەموو هەوڵێكی چاكسازی , نارەزایی خۆمانیش دەردەبرین لەسەر بریاری كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەتایبەت بەو رێژە زۆرەی كەدیاری كراوە , چونكە كەمكردنەوەكە خۆی لەخۆیدا نادروست و نارێكە و لەوەش نارێكتر ئەو كەمكردنەوە زۆرەیە كە بارگرانیەكی زۆری خستووەتە سەر بژێوی دانیشتیوانی ئەم هەرێمە , وەدەسەڵاتداران بەم بریارە دەسەڵات و بەرپرسیاریەتیان دەخەنە ژێر پرسیارەوە بۆیە ئێمە لەمەكتەبی زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆچارەسەركردنی ئەم قەیرانە ئەم پێشنیارانە دەخەینە روو :-1- بەتەنها كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەت و پلە باڵاكان2- نەهێشتنی دووموچەیی لە دام و دەزگاكانی حوكمەتی هەرێم3- نەهێشتنی زیادەرۆیی لەخەرجكردندا لەدام و دەزگاكانی حكومەت4- نەهێشتنی بندیواری نایاسایی لەنێو فەرمانبەراندا5- بەرپرسە باڵا دەوڵەمەندەكان قەرز بدەن بە حكومەت بۆ تێپەراندنی ئەم قەیرانەلەكۆتاییدا جارێكی تر نارەزایی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ناكرێت راستكردنەوەی شكستی چەندین ساڵەی فەرمانرەوایی ئەم حكومەتە لەسەر پشك و پشت و قوتی خەلك و فەرانبەران بێت , بەهیوای بریاری چاك و دروست بۆ چاكسازی لەپێناو هاونیشتیمانیان , وەئومێدی سەركەوتن و سەرفرازی بۆ جەماوەری خۆراگری هەرێمی كوردستان دەخوازینمەكتەبی زانایان و زانستە شەرعیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان26 رەبیعی دووەمی 1437ی كۆچی5ی شوباتی 2016ی زاینی بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک