سبەی لەشارەكانی هەرێم باران دەبارێت سهردێر 2/05/2016 07:02:00 م كوردستان كەشناسی هەرێم ئاشكرای دەكات سبەی لەشارەكانی هەرێم باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكانی هەریەك لە "سلێمانی، هەولێر، دهۆك" بەفر دەبارێت.بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەئەنجامی كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی یەكگرتووی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سور، پێشبینی دەكرێت سبەی شەممە، ئاسمانی شارەكانی"سلێمانی، هەولێر، دهۆك، كەركوك" هەوری باراناوی بێت لەگەڵ بوونی هەورە ترشقەو رەشەبا.هەروەها لەناوچە شاخاوییەكانی هەریەك لە "سلێمانی، هەولێر، دهۆك"بەفر دەبارێت. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک