لە ئینتەرنێت تەماشای تۆپی پێ مەکە بۆ لایەنی ئەمنیی کۆمپیوتەر و زانیارییە تایبەتییەکانی بینەرەکە، زۆر جێی مەترسییە.

وێژینەوەیەکی تازە دەری خستووە، تەماشاکردنی یارییەکانی تۆپی پێ لەسەر ئەو ماڵپەڕانەی بە خۆڕایی پەخشی دەکەن، بۆ لایەنی ئەمنیی کۆمپیوتەر و زانیارییە تایبەتییەکانی بینەرەکە، زۆر جێی مەترسییە.ئەم توێژینەوەیە دەڵێت: ماڵپەڕە خۆشەویستەکانی پەخشکەری تۆپی پێ، مانگانە ٨ ملیۆن بینەریان هەیە. ئەم ماڵپەڕە نایاساییانە داهاتی خۆیان لە ڕیکلامەوە دەستەبەر دەکەن.بەڵام چونکە کەمتر دێتە پێشەوە کە کۆمپانیا جیهانییەکان ڕێکلام بدەن بەم ماڵپەڕانە، بۆیە ئەوان لە ڕێی بەرنامە خراپ و تێکدەرە ئەلکترۆنییەکانەوە ڕیکلام دەکەن.توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەم ماڵپەڕە نایاساییانە لە ڕێی ناردنی ڕێکلامی ناچاری و شێوازی فرتوفێڵ‌ئاساوە، بەرنامە ئەلکترۆنییە تێکدەرەکان ڕەوانەی کۆمپیوتەری ئەو کەسانە دەکەن کە بە خۆڕایی سەیری یارییەکانی تۆپی پێ دەکەن. هەروەها دەشتوانن زانیارییە تایبەتەکانی ئەو کەسە لەسەر کۆمپیوتەرەکەی بدزن.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک