ئینستگرام به‌کارهێنه‌رانی دڵخۆش ده‌کات ئه‌گه‌ر به‌کاری ده‌هێنیت بزانه چێلێدێت سه‌ردێر 2/10/2016 11:39:00 ص موبایل , Mobail , progarm ماوه‌یه‌که ئینستگرام به‌نیازه تایبه‌ت مه‌ندی به‌کارهێنانی چه‌ند ئه‌کاونتێک له‌سه‌ر پرۆگرامه‌که‌ی تاقیبکاته‌وه کاتێک به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه‌ی بۆ به‌کارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید خسته به‌رده‌ست ، له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاری بۆ مۆبایله‌کانی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس بخرێته به‌رده‌ست .ئینستگرام بڕیاریداوه تایبه‌ت مه‌ندی گۆڕینی ئه‌کاونته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان به‌ته‌نها ده‌ست پێدا نانێک زیاد بکات بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی زیاتر له ئه‌کاونتێکیان هه‌یه یان ئه‌وکه‌سانه‌ی په‌یجیان هه‌یه یان کاتێک ئه‌کاونتێک دابخه‌ین دوایی به‌ئاسانی بتوانین بچینه‌وه ناو هه‌مان ئه‌کاونت .ڤێرژنه نوێکه‌ی ئینستگرام 7.15 ده‌بێت له ماوه‌ی داهات و بۆ بازاڕه‌کانی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیاد ده‌کرێت و سه‌رجه‌م به‌کارهێنه‌رانی ده‌توانن لێی سودمه‌ندببن .کاتێک ڤێرژنه نوێکه به‌رده‌ست ده‌بێت ، ده‌چینه ناو لاپه‌ره‌ی خۆمان و ده‌ست به‌ناوه‌که‌مان له ئینستگرام ده‌نێنین ده‌توانین به‌ئاسانی له نوان چه‌ند ئه‌کاونتێک یه‌کێکیان هه‌ڵببژێرین و دواتر به ته‌نها ده‌ست پێدانانێک بچینه‌وه ئه‌کاونته‌که‌ی پێشتر و له‌ناو ئینستگرامه نوێکه وێنه‌ی ئه‌کاونته‌کان له‌زۆر شو‌ێن ده‌رده‌که‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لێمان تێکه‌ڵاو نه‌بێت بزانین کام ئه‌کاونت به‌کارده‌هێنین . بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک