شەش سودی سەرسوڕهێنەری چاویلکەی دژەخۆر

یەک: چاویلکەی دژەخۆر دەتوانێت پێش بە تیشکە زیانبەخشەکانی سەروو وەنەوشەیی بگرێت لە جۆری a و b.دوو: چاویلکەی دژەخۆر لە وشکبوونەوەی چاوەکان دەتپارێزێت... هەڵکردنی با بە تایبەت لە ئاووهەوای وشکدا دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و چاو. بۆیە عەینەکی دژەخۆر چاوەکانت لە تەپوتۆز دەپارێزێت.سێ: لە کاتی وەرزشکردندا چاویلکەی دژەخۆر بەکار بێنە، لانیکەم دەتوانێت ببێتە قەڵغانێک بۆ چاوەکانت.چوار: چاویلکەی دژەخۆر چاوەکانت لە کێشران و چرچولۆچییەکانی دەوروبەری دەپارێزێت. کاتێک بەبێ چاویلکە تەماشای شتەکان دەکەیت و چاوی خۆت چکۆلە دەکەیتەوە، ئەوا ئەو چاوە ماندوو دەبێت و تەنانەت ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی دەوروبەری چاوت زووتر چرچولۆچ ببێت.پێنج: لە هەمووی گرنگتر چاویلکەی دژەخۆر بۆ شۆفێران یەجگار بەسوودە، ناهێڵێت تیشکی خۆر ڕاستەخۆ لە چاویان بدات و لە پێکدادن دەیانپارێزت.شەش: ئاگەدار بە، چاویلکەی دژەخۆر بۆ قۆزێتی نییە، ئاساییە پێوەی جوان بیت، بەڵام بزانە سەلامەتیی چاوەکانت لە پێشترە.











س.میللەت
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک