چۆنێتی ئاماده‌کردنی چای زه‌نجه‌فیل و سوده‌کانی بزانه سه‌ردێر 2/10/2016 11:33:00 ص ته‌ندروستی , Tandrusty زه‌نجه‌فیل له‌وخۆراکانه‌یه زیاترین سودی ته‌ندروستیان هه‌یه چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌کات لێره‌دا باسی چۆنێتی ئاماده‌کردن و ئه‌وسودانه‌ی ده‌که‌ین که به‌له‌شمان ده‌گه‌یه‌نێت .سوده‌کانی زه‌نجه‌فیل :•ژاماره‌یه‌کی زۆر وزه به‌له‌خش ده‌به‌خشێت •کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌رسکردن ده‌بێت •چاره‌سه‌ری لاوازی سوری خوێن ده‌کات •چاره‌سه‌ری گیرانی ملوله‌کانی خوێن ده‌کات •لێدانه‌کانی دڵ رێکده‌کاته‌وه •به‌شێوه‌یه‌کی باش چاره‌سه‌ری هه‌وکردن ده‌کات •ئازارکه‌مده‌کاته‌وه•کۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێزده‌کات•ئه‌گه‌ره‌کانی توشبون به نه‌خۆشی دڵ که‌مده‌کاته‌وه •خانه شێر په‌نجه‌ییه‌کان له‌ناوده‌بات •چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌کره ده‌کات •کاری هه‌رسکردن و کردنه ده‌ره‌وه‌ی پاش ماوه‌ی خۆراک ئاسانده‌کات •به‌شێوه‌یه‌کی باش ڤایرۆس و به‌کتریای ناو له‌ش له‌ناوده‌بات •باشترین چاره‌سه‌ره بۆ سه‌رئێشه و چاره‌سه‌ری په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ده‌کات چۆنێتی ئاماده‌کردن و به‌کارهێنان :هه‌رکاتێک هه‌ستمان به‌ئازاری سه‌رکرد ئه‌وه‌ی پێویسته ته‌نها که‌مێک زه‌نجه‌فیلی فریش یان وشک کراو بکه‌ینه که‌مێک ئاوی شێله‌تێن و ده‌یخۆینه‌وه و سودێکی زۆری ده‌بێت رێژه‌ی کۆلێسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و چاره‌سه‌ری هه‌وکردن ده‌کات به کالیسیۆم ماده‌ی ئاسن ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌توانرێت بکرێته ناو خۆراک و شه‌ربه‌ت و چا و سودێکی زۆریده‌بێت .زه‌نجه‌فیل فرێش سوری خوێن چالاک ده‌کات و ئاره‌ق به‌له‌ش ده‌کاته‌وه و له‌ش له‌مادوه‌ی ژه‌هر پاکده‌کاته‌وه .زه‌نجه‌فیلی هاردڕاوی وشک سودی بۆ نه‌خۆشه‌کانی دڵ و لابردنی ژه‌هری سیه‌کان و هه‌وکردنی جومگه‌کان ده‌بێت .پێکهاته‌کان :1 که‌وچکی چێشت زه‌نجه‌فیلی وردکراو 2 په‌رداخ ئاوی خاوێن1 که‌وچکی چێشت هه‌نگوین ئاوی نیو لیمۆ چۆنێتی ئاماده‌کردن : •سه‌ره‌تا زه‌نجه‌فیله‌که پاک ده‌که‌ین و وردی ده‌که‌ین یان به ته‌نکی قاشی ده‌که‌ین• پاشان ئاوه‌که ده‌کوڵێنین و زه‌نجه‌فیله‌که‌ی تێده‌که‌ین و ڕاسته‌وخۆ ئاگره‌که ده‌کوژێنیه‌وه• سه‌ره‌که‌ی بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ک داده‌خه‌ین•پاشان ئاوه‌که‌ی ده‌پاڵێوین و ماوه‌ی 10 خوله‌ک له ده‌فرێکی داخراو دایده‌نێین .•پاشان که‌مێک ده‌که‌ینه کوپێک و هه‌نگوینه‌که و لیمۆکه‌ی تێده‌که‌ین و تێکی ده‌ده‌ین و ده‌یخۆینه‌وه .•ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌توانین ساردی بکیه‌نه‌وه له به‌فرگر هه‌ڵیبگرین و دواتر له‌گه‌ڵ به‌فر تێکه‌ڵی بکه‌ین و بیخۆینه‌وه . وێنه‌کان ته‌نها بۆ ڕونکردنه‌وه‌یه بڕه‌کان وه‌ک نوسراوه‌که به‌کاردێت سه‌رچاوه : wikihowوه‌رگێران : میلله‌ت بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک