سوده‌کانی لیمۆی به‌ستو چۆنێتی به‌کارهێنانی بزانه‌ له‌کیس خۆتی مه‌ده‌

سه‌وزه ‌و میوه‌ به‌ ته‌ندروسترین خۆراکه‌کان مرۆڤ بتوانێت بیانخوات داده‌نرێت ، خواردنی لیمۆ به‌هه‌مانشیوه‌ سودێکی زخۆری هه‌یه و به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی باره‌کاندا ته‌نها ئاوه‌که‌ی به‌کارده‌هێنرێت ته‌واوی سوده‌که‌ی به‌ده‌ست نایه‌ت .
به‌ڵام زانایان دوپاتیانکردووه‌ته‌وه‌ توێکڵی لیمۆ سودێکی زۆری هه‌یه کۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌کات ، رێژه‌ی کۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و ته‌نانه‌ت خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له‌ناوده‌بات ، به‌هه‌مانشێوه دژه‌به‌کتریایه‌کی باشه‌ و ڤایرۆس و به‌کتریا له‌ناوده‌بات ، ده‌توانێت دژی هه‌وکردن و تێکچونه‌ ناوه‌کیه‌کان کاربکات و له‌ناویان ببات .
خواردنی لیمۆ ئه‌م سودانه‌ی ده‌بێت :
•دژی هه‌وکردن کارده‌کات 
•چاره‌سه‌ری هه‌ناسه‌ تونگی "ڕه‌بۆ" ده‌کات 
•به‌رزی په‌ستانی خوێن رێک ده‌کاته‌وه‌ ‌ 
•به‌کتریای زیانبه‌خش له‌ناوده‌بات 
•کۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێزده‌کات 
•ئه‌گه‌ری توشبون به‌جه‌ڵده‌ که‌مده‌کاته‌وه‌ 
•ژه‌هری گورچیله‌ و جگه‌ر پاکده‌کاته‌وه‌ 
•دژی په‌ستان و کێشه‌ی ده‌رونی کارده‌کات 
•دژی شێرپه‌نجه‌ کارده‌کات 
لیمۆ و شێرپه‌نجه‌ :وه‌ک ئاوی لیمۆ توێکڵه‌که‌شی ژماره‌یه‌ک سودی ته‌ندروستی ده‌بێت و به‌ڵکو زانایان ڕایانگه‌یاندووه‌ سودی توێکڵی لیمۆ له‌ ئاوه‌که‌ی زۆرتره‌ له‌ش له‌ ژه‌هر و خانه‌شێر په‌نجه‌ییه‌کان پاکده‌کاته‌وه .
زانایان هه‌میشه‌ هه‌وڵایانداوه‌ ، سوده‌کانی لیمۆ دژی خانه‌شیر په‌نجه‌ییه‌کان رونبکاته‌وه‌ ، له‌دوا توێژینه‌وه‌دا رایانگه‌یاندووه‌ ،  لیمۆ خانه‌ پیسه‌کان و شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی وه‌ک شیرپه‌نجه‌ی سیه‌کان و شێرپه‌نجه‌ی سنگ و شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن  له‌ناوده‌بات و له‌ش له‌ ماده‌ی ژه‌هر پاکده‌کاته‌وه‌ .
ڕاشیانگه‌یاندووه‌ توێکڵی لیمۆ 5 بۆ 10 جار له‌ ئاوی لیمۆ زیاتر پێکهاته‌ سودبه‌خشیه‌کان تێدایه‌ .
پزیشک "ماریلین گلینیڤڵ "  پسپۆر له‌بواره‌ خۆراکیه‌کان و نه‌خۆشیه‌کانی خانمان به‌ BBC ڕاگه‌یاندووه ، خواردنی توێکڵی میوه‌کان به‌گشتی بڕێکی پێکهاته‌ی سود به‌خشیان تێدایه‌ .
وتیشی "بڕێکی زۆری ماده‌ دژه‌ ئۆکسانه‌کان له‌ توێکڵه‌که‌یدایه‌ وه‌ک له‌ ناوه‌وه‌ی میوه‌که‌ ، باشتروایه‌ له‌کاتی دروست کردنی شه‌ربه‌ت ‌توێکڵه‌که‌ی‌ به‌کاربێت نه‌ک ته‌نها ناوه‌که‌ی  " .
له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وی تامی خۆش نه‌بێت نه‌توانین توێکڵی لیمۆ به‌کاربهێنین به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ تامێکی خوش و سودێکی زۆریده‌بێت :•سه‌ره‌تا لیمۆکه‌ به‌ سرکه‌ی سێ و پاک ده‌که‌ینه‌وه‌ و  ده‌یسڕین
•پاشان ده‌یخه‌ینه‌ به‌فرگرو و وازیلێده‌هێنین تا به‌جوانی ده‌یبه‌ستێت 
•پاشان ده‌ریده‌هێنین ده‌توانین به‌ڕنه‌‌ وردی بکه‌ین و بیکه‌ینه‌ ناو زه‌ڵاته‌ یان هه‌رشتێک بمانه‌وێت 
•ده‌شتوانین له‌ قاڵبی دروستکردنی سه‌هۆل به‌ وردکراوی لیمۆکه‌ هه‌ڵیبگرین دواتر بیکه‌ینه‌ ناو شه‌ربه‌ت هه‌م ساردی ده‌کات هه‌م تامی خۆش ده‌کات و سودێکی زۆریشی ده‌بێت .
ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ زۆرشت به‌کاربێت له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئایسکرێمه‌کان له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی چا ، له‌گه‌ڵ سوپه‌کان به‌کاربێت و تامێکی خۆشیان پێده‌به‌خشێت و سودێکی زۆریشمان پێده‌به‌خشێت .

: healthyfoodhouse


وه‌رگێران : میلله‌ت   

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک