تا ئێستا هۆكاری روداوی كونبونی فرۆكەكەی سۆماڵ لە كاتی فریندا ئاشكرا نەكراوە، سهردێر 2/04/2016 04:54:00 م جیهانی تەرمی كەسێك لە نزیك فرۆكەخانەی پایتەختی سۆماڵ دەدۆزرێتەوە ، پۆلیس ڕایانگەیاندووە ، پێدەچێت لەو فرۆكەیە كەوتبێتە خوارەوە كە گڕیگرت ، یەكێك لەسەر نشینەكانی ناو فرۆكە كه بەناوی "موحەمەد عەلی سەید" دەڵیت " گوێم لەدەنگێكی بەرزبوو بەڵام نەمزانی تەقینەوە بوو یان كێشەی ئەلیكترۆنی ".بە پێی ئەو وێنانەی ڕاستەوخۆ پاش روداوەكە گیراوه كونێك كەوتۆتە سەرو باڵی فرۆكەكە و فرۆكەوانەكە بەشێوەیەكی خێرا لە فرۆكەخانەی مەگادیشۆی نێودەوڵەتی توانیویەتی فرۆكەكە بە سەلامەتی بنیشێنێتەوە .بە پێی وتەی بەرپرسی بەشی فرین، پاش نیشتنەوەی فرۆكەكە دەست بەلێكۆڵینەوە كراوە و فرۆكەكە بۆ ناوچەی "جیباوت" نێردراوە ، وتیشی دوو كەس بریندار بون و 74 سەرنشینی فرۆكەكە و تیمی ناو فرۆكەكە ڕزگاركراون ، لەبارەی ئەوەی ئایا رووداوەكە بەهۆی تەقینەوە بووه یان نا ، لەو بارەیەوە هیچ زانیاریەكی نەدركاندوە . بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک