تورکیا فاسۆلیا و چا و شه‌کر بۆ مامۆستایانی کوردستان ده‌نێرێت. سه‌ردێر 2/04/2016 04:50:00 م كوردستان به‌پێی هه‌واڵێک که ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویکردۆته‌وه، حکومه‌تی تورکیا بڕێک خوارده‌مه‌نی بۆ مامۆستایانی 3 خوێندنگای شاری هه‌ولێر ناردوه و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت '' خۆشحاڵین که تورکیا هاوکاری مامۆستایانی کردووه''.سەرۆکایەتی باری لەناکاو سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا TİKA بە هۆی قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان لە رێگای وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمەوە یارمەتی بەشێک لە مامۆستایانی کورد و تورکمان و مەسیحی هەولێر دەدات.له‌م باره‌یه‌وه سیبه‌ل گوینه‌ر نوێنه‌ری سه‌رۆکایه‌تی باری له‌ناکاوی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکیدا بۆ ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت '' ئێمە هەست بە قەیرانی دارایی و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین و مامۆستایانیش بەشێکن لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئێمە وەکو سەرۆکایەتی باری لەناکاو سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا توانیمان هەندێک خۆراک بەسەر مامۆستایان دابەش بکەین''.ئایدن مه‌عرود سه‌رۆکی لیستی به‌ره‌ی توکومانی به ''میلله‌ت''ی راگه‌یاند، خواردنه‌کان بریتین له فاسۆلیا و شه‌کر و چا و رۆن و له داهاتووشدا به‌سه‌ر مامۆستای زیاتردا دابه‌شده‌کرێت.هاوکات ئایدن مه‌عروف په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی تورکومانی له‌باره‌ی ئه‌م به ناو هاوکارییه‌وه به میلله‌تی ووت، له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا پێویستمان به هاوکاری هه‌موو لایه‌ک هه‌یه و خۆشحاڵین کە سەرۆکایەتی باری لەناکاو سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا هاوکاری چەند مامۆستایەک دەکات لە هەرێمی کوردستان و ئەم هاوکارییەش پێکهاتەکانی کورد و تورکمان و مەسیحی دەگرێتەوە کە تێیدا بڕێک خۆراک دەدرێتە مامۆستایان و ئێمە لەمبارەیەوە سوپاسیان دەکەین". بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک