په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پاره براوه‌کانی عێراق کۆده‌بنه‌وه. سه‌ردێر 2/04/2016 04:47:00 م عیراقی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پاره ئاودیوكراوه‌كان ده‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و بڕیاریشه له‌دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وپارانه بكرێت كه براونه‌ته ده‌ره‌وه.له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئیمزای زیاتر له 80 په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌و بابه‌ته كۆكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌دانیشتنی داهاتوویدا كه رۆژی شه‌ممه‌یه مه‌سه‌له‌ی پاره‌ی ئاودیوكراوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه بخاته كارنامه‌ی كارییه‌وه.ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه زیاتر له 80 ئیمزا له‌تێكرای فراكسیۆن و پێكهاته‌كان كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بابه‌تی پاره‌ی ته‌هریب كرا‌و بخاته خشته‌ی كاری یه‌كێك له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هه‌ریه‌ك له شێخ هومام حه‌مودی و ئارام شیخ محه‌مه‌د، ره‌زامه‌ندیان نیشاندا كه له‌نزیكترین دانیشتن‌دا كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه . بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک