لە ئیستانبوڵ هێزە ئەمنیەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە سهردێر 2/05/2016 11:02:00 ص رۆژههلاتی ناوهراست لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ژمارەیەك تەقینەوەو رووداوی جۆراوجۆر لەشاری ئیستانبوڵی توركیا روویانداوەو ئەفسەرێكی باڵای پۆلیسش برینداربووە و هێزە ئەمنیەكانیش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.ئاژانسەكانی توركیا لەوبارەیەوە بڵاویانكردوەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چەند رووداوێكی تەمومژاوی و جۆراجۆر رویانداوە لەوانەش لەشەوی رابردوودا ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هێرشیانكردوەتە سەر كافەیەك و چوار كەسیان برینداركردوەو حەوت ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیش سوتێنراون .رونیشكراوەتەوە، هەروەها ئەمڕۆش لە ناوچەی سوڵتان بێڵی بۆمبێك تەقیوەتەوەو بەوهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی هەبووەو هاوكات بۆمبێكی تریش پوچەڵكراوەتەوە .لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمشەو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلی هێزەكانی پۆلیس لە گەڕەكی ئیسنیۆردی ئیستەنبوڵ و ئەفسەرێكی باڵا لەگەڵ چوار پۆلیسی تر برینداربوون كە بەو هۆیەوە پۆلیس لە سێ ناوچەی شارەكە خراونەتە ئامادەباشیەوە . بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک