مام جه‌لال بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید ده‌كرێت، سه‌ردێر 2/05/2016 11:01:00 ص كوردستان دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فیدراڵی به‌ره‌سمی نوسراوێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی عیراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال كاندید بكرێت بۆ وه‌گرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی. له‌وباره‌یه‌وه، عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ره‌سمی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عیراق به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه كه دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فیدراڵی نوسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال كاندید بكرێت بۆ وه‌گرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له‌لایه‌ن عیراقه‌وه.ناوبراو هۆكاری دیاریكردنی مام جه‌لال له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه مام جه‌لال صه‌مام ئه‌مانی عیراق بووه‌و له‌دوای 2003ه‌وه زۆر به دڵسۆزی كاریكردووه‌و هۆكار بووه بۆ دورخستنه‌وه‌ی عیراق له زۆرێك له كێشه و شه‌ڕو فیتنه‌ی تائیفی. وتیشی: كاندیدكردنه‌كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه بووه له واقعی عیراق له‌و ماوه‌یه‌ی كه مام جه‌لال خزمه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی كردوه‌و رۆڵی له به‌دیهێنانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان سه‌رجه‌م عیراقییه‌كاندا. بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک