هەفتەى داهاتوو پەروەردەى پێنجوێن بڕیاردەدات

هاوشێوەى زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان، مامۆستایانى سنوورى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى پێنجوێنیش لە بایکۆتکردنى هۆڵەکانى خوێندن بەردەوامن و بەڕێوەبەرى پەروەردەش دەڵێت "لەهەفتەى داهاتوەوە، گۆڕانکاریی لەشێوازى دەوامى مامۆستایان دەکەین".
مامۆستا ئیسماعیل عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى پەروەردەى پێنجوێن بەدواڕۆژى راگەیاند، وەک بەشداربوویەکى دواکۆبونەوەى نێوان بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى و بەڕێوەبەرى پەروەردەى قەزاکان، لەبارەى چەند پرسێکەوە گفتوگۆمان کردووە و بەهۆى ئەو دۆخەى لەئارادایە، بڕیارە بەهەموو شێوەیەک لەپێناوى سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خوێندن، هاوکارى مامۆستایان بکەین.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى پێنجوێن وتیشى، هەفتەى داهاتوو کۆدەبینەوە و ئێمەش گۆڕانکاری پێویست دەکەین، چونکە مامۆستایانى سنورەکە ماندوون و ناوچەکەش دوورەدەستە.

ئاماژەى بەوەشکرد، زۆربەى مامۆستاکانمان خەڵکى دەرەوەى پێنجوێنن بۆیە پێویسته کارئاسانییان بۆ بکەین و ئەمەش بە بەڕێوەبەرى خوێندنگاکان رادەگەیەنین.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک