پەنکریاسێکى دەستکرد دروستکرا کە نەخۆشی شەکرە چارەسەر دەکات سهردێر 2/04/2016 08:23:00 م تهندروستی , Tandrusty زانایانى پزیشکى پەنکریاسێکیان دروستکردووە کە کارى ڕێکخستنى ڕیژەى شەکر لە خوێنى مرۆڤ ئەنجامدەدات و چارەسەرى نەخۆشی شەکرەى جۆرى یەکەم دەکات و نرخەکەى بە ١٠ هەزار دۆلارە.ماڵپەڕى سکای نیوز ئەمڕۆ ٤شوباتى ٢٠١٦ بڵاویکردەوە دواى ئەوەى زانایانى پزیشکى لە نەخۆشخانەى مارغریت لە ئوسترالیا بۆ ماوەى ٥ ساڵ تاقیکردنەوەیان لە سەر پەنکریاسی دەستکرد کردووە و لە ئێستادا سەرکەوتنى بەدەستهێناوە، توانراوە بە سەرکەوتووى پەنکریاسە دەستکردەکە لە نەخۆشخانەى مارغریت بۆ منداڵێکى توشبوو بە نەخۆشی شەکرە دابنرێت.پەنکریاسەکە لە ڕێگەى موبایلێکى زیرەکەوە کۆنترۆڵدەکرێت و دەخرێتە ژێر پێستى نەخۆشەکە و دەتوانێت ڕێژەى شەکر لە خوێندا بە ووردى بپێوێت و ڕێژەى ئەنسۆلینى پێویست هاوسەنگ بکات.تیم جونزی پزیشک لەو نەخۆشخانەیە ئاماژەى بەوە داوە کە پەنکریاسە دەستکردەکە بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە و بە سەرکەوتووى نەخۆشی شەکرە چارەسەر دەکات .نەخۆشی شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیانەى لە جیهاندا زۆر بڵاوە و لە ئەنجامى لاوازبوونى پەکریاسی مرۆڤ و کەمبوونەوەى دەردانى هۆڕمۆنى ئەنسۆلین بۆ ناو خوێن دروستدەبێت و لە حاڵەتە خراپەکانیدا دەبێتە هۆى گیانلەدەستدانى نەخۆشەکە. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک