ڤیدیۆ.. بوردومانا فروکێن تورکیا ل دەڤەرا بەرواری بالا

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ناوچەى بەروارى باڵایان لە سنوورى قەزاى ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک بۆردومان کرد و بەهۆى بۆردومانەکەوە پردێکى سەر ڕووبارى خابیریان وێران کراوە.ئەمڕۆ ١٠ى شوباتى ٢٠١٦ لە کاتژمێر ١١ى پێش نیوەڕۆدا فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک ناوچەیەکى بەراوریى باڵا، کەسەر بە ناحیەى کانى ماسێیە لە قەزاى ئامێدى بۆردومان کرد.فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەورووبەرى گوندی کێستەیان کردووەتە ئامانجى بۆردومانەکەیان و سێ بۆمبیان بەسەر پردێکدا لەسەر ڕووبارى خابیر بەرداوەتەوە و پردەکە بە تەواوەتى وێران بووە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک