بارزانی چەند بڕیارێکی لەبارەی چاکسازی لەناو حکوومەتدا ڕاگەیاند و ئەو تێدا خراوەتەڕوو، سه‌ردێر 2/11/2016 01:07:00 ص كوردستان بارزانی چەند بڕیارێکی لەبارەی چاکسازی لەناو حکوومەتدا ڕاگەیاند و ئەو تێدا خراوەتەڕوو "بڕیارماندا بە پێداچوونه‌وه به گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه".ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو كەس و كۆمپانیانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بوونە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاون پێویستە ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت و بەپێی میكانیزمێك و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوود و داهاتەكانیان بدرێتە گەنجینەی حكوومەتی هەرێم".ڕۆژی چوارشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠١٦، مەسعود بارزانی کە لە ١٩ ی ئابەوە بۆچوونی جیاواز لەسەر پۆستەکەیەتی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارێکی دەرکرد.دەقى بڕیارەکانپاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره(1)ـی ساڵی 2005ـی هه‌مواركراو و به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بڕیارماندا به:١- ئه‌نجامدانی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه له‌م بوارنه‌ی خواره‌وه:ا. پێداچووونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت.ب. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو.ج. پێداچوونه‌وه به گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات، و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه.د. پێداچوونه‌وه به میلاكاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه و دامه‌زراوه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌یان.هـ. پێداچوونه‌وه به گشت زه‌ویه كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزارییەكان و ڕێكخستنه‌وه‌یان و لادانی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر موڵكی گشتی.و. پێداچوونه‌وه به گشت موڵكه‌كانی حكوومه‌ت كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست یان گرێبه‌ستی بانه‌وانی یان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌به‌رهێنان دراون به هاووڵاتیان و ڕێكخستنه‌وه‌ی موڵكه و زه‌وی و باڵه‌خانه‌كان و گشت كرێیه‌كانی حكومه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی باری ئابووری.ز. پێداچوونه‌وه به گشت ئه‌و خانوو و موڵكانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت به كرێ گیراون به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌یان و ڕێكخستنه‌وه‌ی كرێیه‌كانیان.ح. پێداچوونه‌وه به خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كان و نه‌هێشتنی خه‌رجی زێده‌ڕۆیی.گ. پێداچوونه‌وە و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم.ی. پێداچوونه‌وه به سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم.٢- ئەو كۆمپانیانەی كە بەشێوەیەكی یاسایی لە ئەرك و چالاكییەكانیاندا سەركەوتوو بوونە بەپێی میكانیزمێكی گونجاو داوایان لێ بكرێت كە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و یارمەتیدانی دۆخی ئابووریی هەرێم بەشێك لە سوودەكانیان پێشكەشی گەنجینەی حكوومەت بكەن.٣- ئەو كەس و كۆمپانیانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بوونە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاون پێویستە ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت و بەپێی میكانیزمێك و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوود و داهاتەكانیان بدرێتە گەنجینەی حكوومەتی هەرێم.٤- بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوونی ئەو بڕیارە بە فەرمانی هەرێمی لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت كە كاره‌كانی به‌پێی میكانیزمێكی گونجاو ئه‌نجام ده‌دات، و ئه‌نجامی كاره‌كانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه.مسعود بارزانیسەرۆكی هه‌رێمی كوردستان10ـی 2ـی 2016 بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک