لەمەودوا خوێندکارانی خوێندنگە ئیسلامییەکان، بڕوانامەکانیان هاوتاى بڕوانامەى پۆلى (دوانزەى ئامادەیی بەشى وێژەیی) دەکرێت سهردێر 2/11/2016 01:12:00 ص كوردستان وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا خوێندکارانی خوێندنگە ئیسلامییەکان بڕوانامەکانیان هاوتاى بڕوانامەى پۆلى (دوانزەى ئامادەیی بەشى وێژەیی) بکرێت.لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمدا کە ئەمڕۆ ١٠ ی شوباتی ٢٠١٦ "وەزارەتى پەروەردە مژدەى ئەوە دەداتە خوێندکارانی خوێندنگە ئیسلامییەکان، کە لەمەودوا بڕوانامەکانیان هاوتاى بڕوانامەى پۆلى (دوانزەى ئامادەیی بەشى وێژەیی) دەکرێت تا بتوانرێت زۆرترین کۆلێژى زانکۆکانى کوردستان وەریان بگرن و درێژە بە خوێندنى باڵاتر بدەن".ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە لە پاش بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ گەڕانەوەى خوێندنگە ئایینییەکانى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى بۆ سەر وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم، وەزارەتى پەروەردە کەوتووەتە هەنگاونان بۆ پێداچوونەوە و دانانى پڕۆگرامێکى یەکانگیر و زانستى تایبەت بەو خوێندنگایانە.جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە وەزارەتی پەروەردە هەوڵدەدات بەزووترین کات پڕۆگرامێکى ڕێک و تایبەت دابنرێت و چیتر خوێندکارانی خوێندنگا ئیسلامییەکان لە ئاست پڕۆگرام و وانەکانیاندا سەریان لێ نەشێوێت و بزانن دەبێت چى بخوێنن. بلاوی بکهوه بلاوی بکهوه بینیره بۆ دهربارهی سهردێر تۆریکی ههوالی بیلایهنه ههوالی دواتر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک