له‌ناو پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی له ستافی حکومه‌تیان به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌ستیپێکردوه. سه‌ردێر 2/11/2016 11:58:00 ص كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی قه‌یرانی دارایی و خۆپیشاندان و بایکۆتی فه‌رمانبه‌ران، له‌ناو پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی له ستافی حکومه‌تیان به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌ستیپێکردوه.له‌ماوه‌ی ڕابردودا، چه‌ند جارێک له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، کوڕی گه‌وره‌ی سه‌رۆکی پارتی و ڕاوێژکاری ئاسایشی کوردستان و نه‌زهه‌ت حالی به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای پاراستن و زانیاری کوردستان، ڕه‌خنه‌ی توند له حکومه‌ت گیراوه‌و به شکست خوارد و گه‌نده‌ڵ وه‌سفکراوه.به‌پێی ڕای چاودێرانی سیاسی، قه‌یرانی دارایی، بوه فرسه‌تێک که ئه‌و باڵه‌ی ناوپارتی، که به باڵی "مه‌سرور بارزانی" ناسراوه له حکومه‌ت بده‌ن وه‌ک لێدان له باڵی نێچیرڤان بارزانی.هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ده‌ستبه‌سه‌ر پاره‌ی چراخان ڕه‌فیق ژنی ئاشتی هه‌ورامی گیراو خودی هه‌ورامیش بێده‌نگ کراوه‌و له چاوی میدیاکان دورخراوه‌ته‌وه، که دیارترین که‌سایه‌تی ناو حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی و ستافی ناوبراوه.له دوا وتاریشیدا، سه‌رۆ قادر، کادری دیاری پارتی دیموکرات و به‌رپرسی پێشوی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریان، ده‌نوسێت:"نەشارەزایی و نەزانین لە ستافی پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا بە ئاشکرا دیارە".سه‌رۆ ده‌یشنوسێت: ئێستا لەسەر هەموان پێویستە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی بە ڕوانگەی رەخنەگرانەوە تەماشای حکوومەتی بنکە فراوان بکەین، هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەسەری پێویستە کە بە دوای شارەزاترین و پاکترین کادیرەکانی خۆیدا لە کاروباری بڕێوەبردنی حکوومەتدا بگەڕێ و بەکاریان بێنێ بۆ ئەوەی کە ببێتە پێشەنگێکی باش بۆ حیزبەکانی تریش.هه‌روه‌ک سه‌رۆ قادر، ڕای وایه، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م شکسته، به‌ته‌نیا مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانیه، به‌تایبه‌ت دوای نه‌خۆشکه‌وتنی مام جه‌لال، ئه‌و ده‌ڵێت:"بە داخەوە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال دەوری ئەو دوو کەسایەتییە کاریگەرە کۆتایی هات و سەرۆک بارزانی بە تەنیا مایەوە و حیزبەکان کەوتنە مونافەسەکردنی بێ‌مانا لەگەڵ بارزانی".به‌رپرسی پێشوی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی، ده‌شڵێت:"حکوومەتی باش بە کادری باش و خوێندەوار و پاک و هەبوونی زانیاری بەڕێوە دەچێ، حکوومەتی باش هیچکات بە بریاری سیاسی باشی بە تەنیا دروست نەبووە. وڵاتی ئێمە لەسەر بنەمای بڕیاری سیاسی و تەوقەی سیاسی و خەندەی سیاسی و دابەشکردنی سامان لە نێوان لایەنی سیاسی‌دا، سەرەنجام توشی ئەو تەنگ و چەڵەمە گەورەیە بوو. بلاوی بکه‌وه بلاوی بکه‌وه بینیره بۆ ده‌رباره‌ی سه‌ردێر تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه هه‌والی دواتر
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک