تیرۆریستانی داعش لەعێراق و سوریا توشی قەیران و داڕمانی ئابوری دەبن

تیرۆریستانی داعش لەعێراق و سوریا توشی قەیران و داڕمانی ئابوری دەبن و بۆ دەستكەوتنی پارەش پشت بە ئازادكردنی دیلەكان و غەرامەكردنی هاوڵاتیانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان دەبەستن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ماڵپەری سۆمەریە نیوز بەپشت بەستن بە راپۆرتێكی ناوەندی "صواب" بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆری ئەلیكترۆنی، رایگەیاندووە تیرۆریستانی داعش ناوچەكەی ژێر دەسەڵاتیان لە عێراق و سوریا توشی داڕمانێكی توندی ئابوری بونەتەوە.
راپۆرتەكە پشتی بەستووە بە قسەی چەند شایەتحاڵێك كە لەناوچەكانی ژێر دەست داعش دەژین و رایانگەیاندووە،  ئێستا داعش ئامادەیە دەستگیركراوەكانی ژێر دەستی بە پارە ئازادبكات و بۆ هەر كەسێكیش، 500 دۆلاری دیاری كردووە بەتایبەتی لەناوچەی فەلوجە.
هەروەها لە شاری موسڵ هەموو ئەو كەسانە غەرامە دەكات كە ئەو جلانە ناپۆشنی كە بۆیان دیاریكراوە، لەكاتێكدایە پێشتر سزای ئەو سەرپێچییەجەڵد كردن بووە، كەچی ئێستا كراوە بە پارە ئەمەش بەمەبەستی دەستكەوتنی برێكی دیكە پارە بۆ تیرۆریستان.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک