عەرەبستانی سعودیە بەنیاز نییە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكاتەوە .؟

حكومەتی عەرەبستانی سعودیە لە بڕیارەكەی پەشیمان دەبێتەوەو بەنیاز نییە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكاتەوە .
ئەحمەد جەبیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە رایگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیاز نییە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكاتەوە لەكاتێكدا پێشتر بەڵیندا بوو كە ئەو رێژەیە كەم بكاتەوە و ئاستی بەرهەمهێینانی نەوت جێگیر بكات بەو مەرچەی ولاتانی دیكەی بەرهەمهێنیش هەمان هەنگاو بگرنە بەر.ئەمە لەكاتێكدایە لە رۆژی 16ی ئەم مانگەدا هەریەك لە وڵاتانی قەتەر، رووسیا، سعوودیە و ڤینیزوئێلا لە دەوحەی پایتەختی قەتەرو لەسەر پرسی خستنەڕووی نەوت، كۆبوونەوە.كۆبوونەوەكە دوور لە چاوی كامێراكان بەڕێوەچوو. دوای كۆبوونەوەكەش وەزیری وزە و پیشەسازیی قەتەر محەمەد بن ساڵح ئەلسادە لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا كە هەر یەك لەم چوار وڵاتە كە گەورە بەرهەمهێنەری نەوتن، بڕیاریان داوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەك هی مانگی كانوونی دووەم بهێڵنەوە، بە مەرجێك وڵاتانی تریش هەمان ئەم هەنگاوە بنێن.ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهۆی زیاتربوونی بەرهەمهێنانی نەوت بەبەراورد لەگەڵ خواستدا، لەسەدا ٧٠ی بەهاكەی لەدەست داوە و نرخی یەك بەرمیل لە ١١٥ دۆلارەوە  بۆ ٣٠ دۆلار دابەزیوە.  


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک